بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکان لە یەمەن ڕایگەیاند کە بە مووشەکی باڵیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەندین فڕۆکەخانە و بنکەی سەربازییان لە قووڵایی خاکی عەرەبستانی سعوودیە کردووەتە ئامانج؛ لە بەرامبەردا هاوپەیمانیی عەرەبی تێکشکاندنی دوو مووشەکی ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان باسی لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دژی پێگەی ستراتیژی لە ئەبها، خەمیس موشەیت و ڕیاز ئەنجام داوە.
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند کە بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویەتی مووشەکێک لە ئاسمانی خەمیس موشەیت و مووشەکێکی دیکە لە باکووری ڕیاز تێکبشکێنێت بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.
ئەم پێکدادانە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە.
وێنە: کوردستان٢٤